٢٧٥ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی لە غەززە شەهید بوون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٥٦ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی لە کاتی ئەرکدا شەهید بوون و ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە سەرەتای هێرشە جینۆسایدییەکانەوە شەهید بوون گەیشتووەتە ٢٧٥ ڕۆژنامەنووس.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت کە لە غەززە کاردەکات، داتای سەرنجڕاکێشی هاوبەش کردووە کە دۆخی سەختی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی ئاشکرا دەکات. بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٥٦ ڕۆژنامەنووس لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان شەهید بوون.
نووسینگەکە بڵاویکردەوە، تا ئێستا چارەنووسی ٣ ڕۆژنامەنووس نادیارە، هەروەها زیاتر لە ٤٢٠ ڕۆژنامەنووس لە کاتی ئەرکدا بە پلەی جیاواز بریندار بوون. هەروەها باس لەوە کرا کە ٥٠ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون و ئەشکەنجە کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە ئەمە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێدەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنەکانە لەبارەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٢ کەس.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە یەمەن ژەمی گەرمی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش کرد کە قەیرانی مرۆیی لەوێ بەردەوامە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی وەفا بۆ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی جەختی کردەوە کە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی بەهێزتر لە گولڵەکانی داگیرکەران دەمێنێتەوە و تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر هەرگیز توانای بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستییان نییە.